جامی ڤێنا.. سینەر لە زڤیرێڤی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:07:39:26/10/2025

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ڤێنا سینەر بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە زڤیرێڤی بردەوە و بۆ دووەمین جار نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی جامی ڤێنا بۆ تێنسی سەرزەوی، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، زڤیرێڤ بە ئاستێکی نایاب دەرکەوت و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام سینەر بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی سینەر کۆتاییهات، سەرەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

بەو ئەنجامە، سینەر بۆ دووەمین جار لە مێژوویدا نازناوی جامی ڤێنای بەدەستهێنا و 50 خاڵی بۆ سەر ژمارەی خاڵەکانی زیادکرد، ژمارەی نازناوەکانیشی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا گەیاندە 22 نازناو.

خ . ک