جامی ڤێنا.. سینەر و زڤیرێڤ گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

PM:01:44:25/10/2025

308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ڤێنا سینەر و زڤیرێڤ گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی و بۆبلیک و پێریتینی ماڵئاواییانکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ڤێنا بۆ تێنسی سەرزەوی، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر ئەلیکساندەر بۆبلیکی کازاخستانی یارییکرد.

بە درێژایی یارییەکە، سینەر بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە بینرا و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 12 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە چوار گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی رووبەڕووی کۆرتن مۆتێتی فەرەنسی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی یارییەکەی بەرامبەر فریکشپۆر بە براوە بۆ ئەژمار کرا دوای کشانەوەی یاریزانی دووەم بەهۆی پێکانەوە، پێریتینیش بە دی مینۆر دۆڕا.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە سینەر و زڤیرێڤ و دی مینۆر و موسێتی گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، بۆبلیک و پێریتینی و مۆتێت و فریکشپۆر ماڵئاواییانکرد.

خ . ک