PM:02:25:24/10/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ڤێنا
سینەر بە بردنەوە لە کۆبۆلی گەیشتە چارەکی کۆتایی و مێدڤیدێڤ ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ڤێنا، یانیک سینەری ئیتاڵی
بەرامبەر فلاڤیۆ کۆبۆلی هاونیشتمانی یارییکرد.
سینەر لە سەرەتای یارییەکەوە بە ئاستێکی
بەرزەوە بینرا و کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی
پێهێنا دواتر کۆبۆلی هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام کۆمەڵەی دووەمیش بە
ئەنجامی حەوت بەشەش گێم لە سوودی سینەر کۆتاییهات.
سەرەنجام سینەر یارییەکەی بە ئەنجامی دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی پاڵەوانێتییەکە
بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی تریشدا، دانێل مێدڤیدێڤی
روسی رووبەڕووی کۆرتن مۆتێتی بەلجیکی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر
یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاواییکرد، زڤیرێڤ بە بردنەوە لە ئارناڵدی گەیشتە چارەکی
کۆتایی.
خ . ک