باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بە جیاوازی 15 خاڵ بە زالگرێس دۆڕا

PM:01:21:24/10/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە جیاوازی 15 خاڵ بە زالگرێس دۆڕا و ڤالانسیا لە میلانۆی بردەوە.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی زالگرێس کاوناسی لیتوانی کرد.

بە درێژایی یارییەکە، یاریزانانی زالگرێس بە ئاستێکی نایابەوە بینران و سەرەنجام توانیان بە ئاسانی و بە جیاوازی 15 خاڵ و بە ئەنجامی 88 بە 73 خاڵ یارییەکە لە بەرشەلۆنە ببەنەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ڤالانسیای ئیسپانی رووبەڕووی ئۆلیمپیا میلانۆی ئیتاڵی بووەوە و بە ئەنجامی 103 بە 100 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، لاپۆرال بە زڤیزدا دۆڕا.

دوای ئەو ئەنجامانە، زالگرێس کاوناس چووە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی باسکەی ئەوروپا، زڤیزدا لە پلەی سێیەمدایە و بەرشەلۆنە پلەی 10یەمی گرتووە.

خ . ک