AM:11:17:20/10/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماکس ڤێرستاپن پلەی یەکەمی پێشبڕکێی گەورەی فۆرمولا وەنی ئەمریکای
بەدەستهێنا ونۆریس دووەم و لێکلێر
سێیەم و پیاستریش پلەی پێنجەمی گرت.
ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری تیمی ڕیدبول، کە چوار جار پاڵەوانی جیهانە،
بەردەوام بوو لە پیشاندانەوەی ئاستی سەرنجڕاکێشی خۆی، دوای بەدەستهێنانی پلەی
یەکەمیی لە پێشبڕکێی گەورەی ئەمریکا، لە قۆناغی 19ی پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمۆلا وەن.
ئەمە پێنجەم بردنەوەی ڤێرستاپنە لەم وەرزەدا، دوای بردنەوەکانی لە
ژاپۆن، ئیمیلیا ڕۆمانیا، ئیتاڵیا و ئازەربایجان، سێیەم بردنەوەیە لە چوار پێشبڕکێی
کۆتاییدا، هەروەها 68ـەمین سەرکەوتنە لە ژیانی پیشەگەریدا.
ڤێرستاپن لە پێشبڕکێی گەورەی ئەمریکادا نمرەی تەواوەتی بەدەستهێنا لە
بەرامبەردا نۆریس پلەی دووەم و ئۆسکار پیاستری ئوسترالی، کە پێشەنگی ڕیزبەندی
گشتییە، لە پێشبڕکێکەدا پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.
ڤێرستاپن بە کۆکردنەوەی 306 خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی سێیەمدا
چەسپاند، لەکاتێکدا پیاستری بە 346 خاڵ پێشەنگی گرتووە و نۆریس بە 332 خاڵ پلەی
دووەمە.