جامی وەرزی ریاز.. سینەر لە ئەلکارازی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:02:13:19/10/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی وەرزی ریاز سینەر بردنەوەی بەسەر ئەلکاراز بەدەستهێنا و پارێزگاری لە نازناوەکە کرد.

لە یاریی کۆتایی جامی وەرزی ریاز، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر یانیک سینەری ئیتاڵی یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، سینەر ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

دواتر لە کۆمەڵەی دووەمدا، ئەلکاراز هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام سینەر ئەو کۆمەڵەیەشی بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

دوای ئەو بردنەوەیە، ئەلکاراز بۆ دووەمجار لە مێژوویدا نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا و پارێزگاری لە نازناوەکە کرد دوای ئەوەی وەرزی رابردووش بووە پاڵەوان.

خ . ک