ڤێرستاپن پێشەنگی قۆناغی پاڵاوتنەکانی فۆرمولا وەنی ئەمریکای بەدەستهێنا

PM:12:40:18/10/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤێرستاپن پێشەنگی قۆناغی پاڵاوتنەکانی فۆرمولا وەنی ئەمریکای بەدەستهێنا و نۆرێس لە پلەی دووەمدا بوو.

پێشبڕکێی خەڵاتی فۆرمولا وەنی ئەمریکا بەردەوامی هەیە و قۆناغی پاڵاوتنەکان کۆتاییهات، ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی توانی پلەی یەکەمی ئەو قۆناغە بەدەستبهێنێت.

ڤێرستاپن کە لە تیمی رێد بوڵە توانی ماوەی پێشبڕکێکە بە یەک خولەک 32 چرکە و لە هەزاردا 143 چرکە ببڕیت بە جیاوازی لە هەزاردا 71 چرکە لەگەڵ لاندۆ نۆرێسی بەریتانی.

هەریەکە لە ئۆسکار پیاستری ئوستراڵی و هولکنبێرگی ئەڵمانی و جۆرج رۆسێلی بەڕیتانی لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا بوون، لویس هامیلتۆنی بەڕیتانیش کە لە تیمی فێراریە پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.

ساڵی رابردوو چارلس لوکلێری مۆناکۆیی توانی خەڵاتی پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی ئەمریکا بەدەستبهێنێت و کارلۆس ساینز لە پلەی دووەمدا بوو.

خ . ک