باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی 75 بە 90 خاڵ بە زڤیزدا دۆڕا

AM:11:08:18/10/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی 75 بە 90 خاڵ بە زڤیزدا دۆڕا و مۆناکۆ لە ڤالانسیای بردەوە.

لە درێژەی یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سرڤینا زڤیزدای سڕبی.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر بینران و بە جیاوازی پێنج خاڵ و بە ئەنجامی 25 بە 20 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییان پێهێنا.

دواتر یاریزانانی زڤیزدا گەڕانەوە کەشی یارییەکە و سێ تایمەکەی تریان لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 90 بە 75 خاڵ لە ریاڵ مەدرید ببەنەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی مۆناکۆی فەرەنسی رووبەڕووی ڤالانسیای ئیسپانی بووەوە و بە ئەنجامی 90 بە 84 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئەنادۆلۆ بە باناسیناکۆس دۆڕا.

خ . ک