باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بە جیاوازی پێنج خاڵ بە بی سی دوبەی دۆڕا

PM:01:50:17/10/2025

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە جیاوازی پێنج خاڵ بە بی سی دوبەی دۆڕا و فەنارباخچە لە بایرن میونشنی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بی سی دوبەی یارییکرد.

یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بە خۆوە بینی لە نێوان یاریزانانی هەردوولا بەڵام لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرشەلۆنە یارییەکەی بەجیاوازی پێنج خاڵ و بە ئەنجامی 78 بە 83 خاڵ دۆڕاند.

لە هەمان هەفتە، یانەی فەنارباخچەی تورکی رووبەڕووی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووەوە و بە ئەنجامی 88 بە 73 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، زالگرێس کاوناس بە میلانۆ دۆڕا.

دوای ئەو ئەنجامانە، زاگرێس کاوناس لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدا مایەوە و بەرشەلۆنە دابەزی بۆ پلەی پێنجەم، بایرن میونشنیش لە پلەی 17ی ریزبەندیدا دەبینرێت.

خ . ک