PM:01:10:17/10/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ریاز سینەر بە بردنەوە لە جۆکۆڤیچ
گەیشتە یاریی کۆتایی و فرێتز بە ئەلکاراز دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی
وەرزی ریاز، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی یارییکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە سینەر بە ئاستێکی
سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوت و سەرەنجام بە ئاسانی و دوای یەک کاتژمێر و 18 خولەک
یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.
خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار گێم و شەش
بە دوو گێم بوون، سەرەنجام سینەر سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە
بەدەستهێنا و جۆکۆڤیچ ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکی تردا، کارلۆس ئەلکارازی
ئیسپانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە فلۆریان فرێتزی ئەمریکی بردەوە و بۆ
رووبەڕووبونەوەی سینەر گەیشتە یاریی کۆتایی.
خ . ک