AM:09:55:17/10/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆسیەی گرژی و ئاڵۆزی نێوان رۆناڵدۆ و یانەی یۆڤانتۆس
لە مانگی تەمموزی ساڵی 2026 یەکلایدەبێتەوە.
بەپێی بڵاوکراوەی دارای یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی
لەگەڵ باسکردنی لایەنە جیاوازەکانی تر، ئاماژە بەو سکاڵایەش کراوە کە کریستیانۆ
رۆناڵدۆ لە دژی یانەکە تۆماریکردبوو سەبارەت بە پێنەدانی بەشێک لە موچەکەی کە بریتییە
لە نۆ ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ.
رۆژی 26ی ئەیلولی 2024 یانەی یۆڤانتۆس تانەیەکی
لە بڕیاری دۆسیەی 17ی نیسانی 2024 دا کە لە بەرژەوەندی رۆناڵدۆ درابوو، لە بڕیاری
پێشوودا، دەستەی ناوبژیوانی، بە زۆرینەی دەنگ، بەشێک لە داواکارییەکانی یاریزانەکەی
پێشووی خانمە پیرەکەی قبوڵکرد.
پاشان رۆناڵدۆ لە 10ی ئازاری 2025 لەگەڵ پارێزەرەکەی
ئامادەی دادگا بوو و داوای کرد تانەکەی یۆڤانتۆس رەتبکرێتەوە و ئەو بڕە پارەیە و
سوودەکەشی پێبدرێت.
لە 24ی ئەیلوولی 2025 و لە دانیشتنی دواتردا،
دۆسیەکە تاوتوێ کرا و دواخرا بۆ بڕیاردان لە 12ی تەمموزی ساڵی 2026، ئەمەش واتا
ساڵی داهاتوو ئەو دۆسییە ئاڵۆزە بە تەواوی یەکلایدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ناکۆکییەکە
تایبەتە بە نەدانی مووچەی وەرزی کۆتایی رۆناڵدۆ لە تۆرینۆ، کە پەیوەندی بە
ڕێککەوتننامەی دواخراوی پێدانی مووچەوە هەیە کە لە سەردەمی پەتای کۆرۆنا دامەزراون.