دونارۆما: سەرسامبووم بە کارکردن لەگەڵ گواردیۆلا

AM:12:30:17/10/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دونارۆ رایگەیاند سەرسامبووە بە کارکردن لەگەڵ گواردیۆلا و پێیوایە خولی ئیتاڵیا هیچی کەمتر نییە لە خولەکانی دیکە.

دۆنارۆما لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت وتی: هەست بە ماڵەوە دەکەم لە سیتی، هەرچەندە تەنها ماوەیەکی کەم لەمەوبەر پەیوەندیم پێوەکردن، بەڵام ئەوان زۆر منیان دەویست، وایان لێکردم هەست بە گرنگی بکەم، ئێستاش بەڕاستی من بە یەکێک لە هی خۆیان دەزانن.

وتیشی: سەرسام دەبیت کاتێک گوێی لێدەگریت، پێم وابوو وا دەبێت، بەڵام واقیعەکە لەوە باشترە کە چاوەڕێم دەکرد، هیوادارم تا دەتوانم لە مانچستەر سیتی بمێنمەوە و ئەزموونێکی بەڕاستی ناوازەم هەبێت.

دونارۆما دەشڵێت: بەختم وابوو لە دوو شوێنی زۆر جیاواز یارییم کرد جگە لە ئیتاڵیا، ئەوانیش خولی فەرەنسی و خولی نایابی ئینگلتەرا ، بە سەیرکردن و ئەزموونکردن دەتوانم بڵێم تۆپی پێی ئیتاڵیا لەوانی دیکە کەمتر نییە.

روونیشیکردەوە، لە ئینگلتەرا لە خولەکی یەکەمەوە تا کۆتا خولەکی یارییەکە ڕادەکەن، بۆ ئێمە بەو شێوەیە نییە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە باشترە یان خراپتر، ئەوە تەنها شێوازی یارییکردنە.