PM:09:58:16/10/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید گومانی لە گەڕانەوەی دین هاوسن هەیە بۆ کلاسیکۆ
و بەنیازە یاریی بە رائول ئەسینسیۆ بکات لە جێگاکەی.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی ریاڵ
مەدرید گومانی لە ئامادەبوونی دین هاوسنی بەرگریکاری یانەکە هەیە کە بگەڕێتەوە بۆ
یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دین هاوسن تا ئێستا بە تەواوی لە
پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە، رەنگە پێش کلاسیکۆ بتوانێت بەشداری مەشقەکان بکات، بەڵام
پزیشکەکانی یانەکە و ستافی راهێنەری نایانەوێت مەترسی لەسەر دروستبکەن.
دوپاتیشیکردەوەتەوە، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی ئەستێرە
ئیسپانییەکە، چابی ئەلۆنسۆ لە دڵی بەرگری بۆ یاریی کلاسیکۆ پشت بە دوانەی ئیدێر
میلیتا و رائول ئەسینسیۆ دەبەستێت.
بڕیارە، یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە 26ی ئەم مانگە
لە یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە رووبەرووی یەکتر ببنەوە، یارییەکە لە چوارچێوەی
یارییەکانی خولی ئیسپانیایە و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدەدرێت.