ئینریکی: یارییەکەمان بەرامبەر ستراسبۆرگ سەخت دەبێت

PM:07:32:16/10/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە یارییەکەیان سەخت دەبێت و دەیانەوێت بەباشی مامەڵە لەگەڵ پێکانەکان بکەن.

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان، پێش رووبەرووبوونەوەی ستراسبۆرگ وتی: پێموایە ئەوان یەکێکن لە باشترین تیپەکانی خولەکە، یاریزانی گەنجی زۆریان ڕاهێنەرێکی باشیان هەیە.

وتیشی: ستراسبۆرگ چەند ئەنجامێکی زۆر باشیان بەدەستهێناوە، یارییەکی سەختتر دەبێت بەراورد بە یارییەکانی دیکە، چونکە هەمیشە یەکەم یاریی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان قورسە.

دەشڵێت: هەمیشە لەگەڵ پشووە نێودەوڵەتییەکاندا رووداوی سەرسوڕهێنەر ڕوودەدات، چاوەڕێی بینینی یاریزانەکان دەکەین بزانین لە چ فۆرمێکدان، هەروەها دۆخی سەرجەمیان شیدەکەینەوە.

باسی لەوەشکرد، ئامادەکارییەکی باش دەکەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ هەموو پێکانەکان بکەن، هەروەها زۆرینەی یاریزانەکانیان گەنجن و بە تەواوی پیشەگەرن.