PM:07:09:16/10/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیندریک نیگەرانە و ئەگەر خولەکی زیاتری پێنەدرێت لە
گواستنەوەی زستانەدا ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ، ئیندریک
فلیپی یاریزانی هێلی هێرشبردنی یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی نیگەرانە لە خولەکی یارییکردنی
لەم وەرزەی یانە ئیسپانییەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر لە یارییەکانی داهاتوودا چابی
ئەلۆنسۆی راهێنەری یانەی شاهانە کاتی زیاتر بەو یاریزانە نەدات، ئەوا لە گواستنەوەی
زستانەدا یانەکە جێدەهێڵێت.
سەرچاوەکانی دیکەش دەڵێن، چەندین یانە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە
بەرازیلییەکە لەسەر هێڵن لەوانە، مارسیلیا و نیوکاسڵ و ئارسناڵ، ریاڵ مەدریدیش دەیەوێت
بە خواستن بیدات بە یانەیەک، بۆ ئەوەی لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی بتوانێت بیگەرێنێتەوە.
ئیندریکی تەمەن 19 ساڵ لەم وەرزەدا هیچ خولەکێک یاریی نەکردووە،
لە بەشێک لە یارییەکان بەهۆی پێکان و لە بەشێکی دیکەش بەهۆی پلانەکانی راهێنەرەوە
دوورخراوەتەوە.