PM:04:49:16/10/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ترەمپ هەڕەشەی گۆڕینی شاری یارییەکانی مۆندیال دەکات و فیفا
وەڵامی دەداتەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا چەند رۆژێک پێش ئێستا، دۆناڵد
ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وتی: پەیوەندیم لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا باشە و
کەسێکی نایابە، ئەگەر یەکێک لەو شارانەی میوانداری یارییەکی مۆندیال دەکات خراپ
مامەڵە بکات، ئەوا پەیوەندی پێوە دەکەم و پێی دەڵێم با یارییەکە بگوازینەوە شوێنێکیتر،
ئەویش بە قسەم دەکات.
لە بەرامبەردا وتەبێژی فیفا وتی: هیوادارین هەریەکە لەو
16 شارەی میوانداری یارییەکان دەکەن ئامادەبن و بە سەرکەوتوویی هەموو مەرجەکان جێبەجێ
بکەن.
وتیشی: سەلامەتی و ئاسایش بە دڵنیاییەوە لە ئەستۆی حکومەتەکانە
و ئەوان بریار دەدەن کە باشترین کار چییە بکرێت، وە هیوادارم هیچ گۆرانکارییەک لەو
پلانە روونەدات کە ئامادەکاریمان بۆ کردووە.
بڕیارە جامی جیهانی 2026 لە نێوان 11ی حوزەیران بۆ 19ی تەممووزی
ساڵی 2026 بەڕێوەبچێت، یارییەکان بەسەر سێ ناوچەدا دەبەسدەکرێن بە شێوەیەک، ناوچەی
ڕۆژئاوا شارەکانی لۆس ئەنجلۆس، سانفرانسیسکۆ، سیاتڵ و ڤانکۆڤەر لەخۆدەگرێت، ناوچەی
ناوەڕاست بریتییە لە مەکسیکۆ سیتی، مۆنتەری، گوادالاخارا، هیوستن، داڵاس و کانزاس
سیتی، وە ناوچەی ڕۆژهەڵات، میامی، ئەتلەنتا، تۆرۆنتۆ، بۆستن، فیلادلفیا و نیویۆرک
لەخۆدەگرێت.