PM:03:45:16/10/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گارسیا دوپاتیکردەوە فلێک رازی کردووە لە
بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و چەندین سەختیشی کێشاوە بۆ پێگەکەی ئێستای.
ئیریک گارسیا توانیویەتی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی
بەرشەلۆنە بەتەواوی جێگیربکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، لە ئێستاشدا چاوپێکەوتنێکی
لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت کردووە کە تێیدا دەڵێت: کاتێک هەڵەیەک
دەکەم ڕەخنەم لێدەگیرێت، لەم ساتەدا دەتوانم شانازی بە خۆمەوە بکەم بەهۆی ئەوەی
ئاستم باشە، بەڵام ئەو کارە ناکەم چونکە ئەگەر هەڵەیەکی تر ئەنجامبدەمەوە دووبارە
رەخنەم لێدەگیرێت.
ئەو یاریزانە کە لە ماوەی یاریکردنی لە بەرشەلۆنە
لە خاڵە جیاوازەکاندا رووبەڕووی ڕەخنەی قورس بووەتەوە باسی لەوەکرد، ئەو بەهرەی
خۆی دەزانێت و کەسانی نزیکیشی بەهەمان شێوە، بەڵام خەڵکی بەبێ ئەوەی راستییەکە ببینێت
رەخنە دەگرێت، ئەمەش راستی ئێستایی سۆشیال میدیایە.
دوپاتیشیکردەوە،
متمانەی بەخۆی هەبووە هەمیشە، هەر لەبەر ئەوەش چووەتە یانەی جیرۆنا، بۆ ئەوەی هەلی
یاریکردنی پێبدرێت و خۆی بدۆزێتەوە، پاش چەندین سەختیش گەیشتووە بۆ جێگەیەی کە
ئێستا تێیدایە.
وتیشی: من و کۆبارسی پێکەوە لە ئۆڵۆمپیات یاریمانکردووە،
هەردووکمان بەتەواوی لەیەکتر تێدەگەین بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکەیت.
بەرگریکارە 24 ساڵانەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، فلیک رازی کردووە لە ریزەکانی
بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، یاری بەنفیکا خاڵی وەرچەرخانی ئاستی بووە و هۆکارێک بووە بۆ
ئەوەی بگاتە لوتکە.