کلاڤێرت لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا دوورخرایەوە

PM:02:30:16/10/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلاڤێرت و ستافەکەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا دوورخرانەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیندۆنیزیا گرێبەستی پاتریک کلاڤێرتی و ئەندامانی ستافی راهێنەرایەتییەکەی هەڵوەشاندەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکە نەیتوانی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنێت.

لە راگەیەندراوی فەرمی ماڵپەڕی فیدراسیۆنەکەدا هاتووە: یەکێتی تۆپی پێی ئیندۆنیزیا و ستافی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان بڕیاریانداوە هاوبەشیان لەگەڵ یەکتری کۆتایی پێبهێنن.

هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی راهێنەرەکە، کاریگەری لەسەر تیپی لاوانیش هەیە، چونکە گرێبەستی جیراد ڤانبێرگی راهێنەری خوار 23 ساڵان و فرانک ڤان کامپێنی راهێنەری خوار 20 ساڵنیش کە هەردووکیان هۆڵەندین بەهەمان شێوە کۆتایی هات.

یەکێتی تۆپی پێی ئیندۆنیزیا لەوبارەیەشەوە ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە بە ڕێککەوتنی هاوبەش کراوە لە داهاتوو هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەکان و بڕیارەکانی سەبارەت بە هەموو ئاستەکانی هەڵبژاردەکە دەکرێت.

کلاڤێرتی جێگەی شین تای یۆنگی کۆریای گرتەوە، لە ماوەی راهێنەرایەتیکردنی ئیندۆنیزیا لە هەشت یاریدا، سێ بردنەوە و یەک یەکسانبوون و چوار دۆڕانی هەبوو، نزیکیش بوو لە گەیاندنی وڵاتەکە بۆ مۆندیال، بەڵام لە قۆناغی پلەی ئۆفدا شکستیان هێنا.