AM:11:00:16/10/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس رەتیکردووەتەوە
دەستبەرداری تورام ببێت و دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
خێفرن تورام لە ساڵی 2024 لە یانەی نیسی فەرەنسییەوە پەیوەندی بەیۆڤانتۆسەوە
کردووە، کوڕی لیلیان تورامی ئەفسانەی پێشووی هەمان یانەیە، تا ئێستا 58 جار یاری
بۆ تیپەکە کردووە، شەش گۆڵی تۆمارکردووە و نۆ ئەسیستیشی هەیە، درەوشاوەییەکەی
لەگەڵ خانمە پیرەکە سەرنجی دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسای بەلای
خۆیدا راکێشا و بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەکەی کرد لە مانگی رابردوودا.
لە ئێستاشدا پێگەی تی بی ئاڕ فوتبۆڵ بانگەشەی
ئەوە دەکات، دانیێل کۆمۆلی بەڕێوەبەری گشتی یانەی یۆڤانتۆس هەوڵدەدات داهاتووی
تورام و کینان یەڵدز بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکانیان مسۆگەر بکات، چونکە ئەو دوو لاوە
بە پایەی سەرەکی پڕۆژە درێژخایەنەکەی یۆڤی دەبینێت.
پێگەکە باسی لەوەشکردووە، لیڤەرپول لە ساڵی 2023،
پێش ئەوەی تورام پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە بکات، ئارەزووی گواستنەوەی هەبوو لە ژێر
سەرپەرشتی یۆرگن کلۆپدا، لەلایەکی دیکەوە، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ و تۆماس
فرانکی راهێنەری تۆتنهام سەرسامی یاریزانەکەن.
بەڵام خانمە پیرەکە بەباشی لە گرنگی و ئاست بەرزی
یاریزانە 24 ساڵانەکە تێگەیشتووە و بڕیاریداوە بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری نەبێت و
بۆ ماوەیەکی زۆر لە ریزەکانیدا بیهێڵێتەوە.