AM:10:06:16/10/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئۆسیمین لەماوەی شەش ساڵدا موچەکەی 100 هێندە
زیادیکردووە و ئێستا ساڵانە 19 ملیۆن یۆرۆ موچەی هەیە.
ڤیکتۆر ئۆسیمین گەورەترین ئەستێرەی نەیجیریایە و
بە یەکێک لە گەورەترین ئەستێرەکانی جیهان و تۆپی پێی ئەفریقا دادەنرێت، یاریزانەکە
لە وڵاتی تورکیاش دیاردەیە و یانەی گالاتەسەرای پاڵەوانی ئەو وڵاتە لە هاویندا
بەبڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە ناپۆلییەوە گواستییەوە و کردیە گرانترین گرێبەستی مێژووی
خولی تورکیا.
37 گۆڵ و حەوت ئەسیست لە وەرزی رابردوو،
لەکاتێکدا بە خواستن لە یانەی لە یانەی ناپۆلییەوە رووی لە تورکیا کردبوو، ڕۆڵی
هەبوو لەم بڕیارەی یانەی گالاتەسەرای.
بەپێی زانیارییەکان ئەستێرەکە لە ئێستادا
ساڵانە 19 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکەی وەردەگرێت،
وەرزی پێشووش کە بەخواستن یاری بۆ کردن 13 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت کە ئەویش زۆر
زیاتربوو لە موچەکەی کە لە ناپۆلی هەیبوو کە پێنج ملیۆن یۆرۆ بوو.
ئەستێرە 26 ساڵانەکە، پێش چوونی بۆ سێریا ئەی لە یانەی لیل یاریدەکرد و موچەی
یەک ساڵی ملیۆنێک و 300 هەزار یۆرۆ بوو، یانە فەڕەنسییەکەش بەهۆی ئاست بەرزییەوە
لە خولی بەلجیکییەوە لە ساڵی 2019 گواستییەوە ریزەکانی.
ئەوەی جێیسەرنجە ئۆسیمین، لەگەڵ یانەی شارلێرۆی بەلجیکی ساڵانە
تەنها 190 هەزار یۆرۆی وەردەگرت، بەڵام تۆپی پێ بە خێرای هەموو شتێکی گۆڕی و لە
ماوەی تەنها شەش ساڵدا داهاتەکەی 100 هێندە زیادی کرد.