AM:12:20:16/10/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید تواناکانی کارڤاخال و ئارنۆڵدی پێش یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە بۆ دەگەڕێتەوە.
بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە دانی کارڤاخال و ترێنت ئارنۆڵد لە قۆناغی کۆتایی چاکبوونەوەن لە پێکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو یاریزانەکە لەگەڵ تیپی ریاڵ مەدرید مەشقیان کردووە و بەرەو چاکبوونەوەی تەواوەتی پێکانەکەیان و گەرانەوەی توانای جەستەییان دەچن، پێدەچێت هەردوو یاریزان بۆ یاریی کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا بەرامبەر بەرشەلۆنە لە 26ی ئەم مانگە ئامادەبن.
دانی کارڤاخالی ئیسپانی، لە کاتی یاری یانەکەی لە دێربی مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیکۆ لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ لە 27ی ئەیلول تووشی پێکان بوو لە ماسولکەکانی.
لە بەرامبەردا ترێنت لە یاریی یانەکەی لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەر مارسیلیا تووشی پێکانبوو لە ماسولکەکانی رانی چەپیدا، لەو کاتەوە تا ئێستا لە قۆناغی چارەسەرکردندا بوو.