پاڵاوتنی مۆندیال.. ئینگلتەرا گۆڵبارانی لاتیڤیای کرد و ئیتاڵیاش لە ئیسرائیلی بردەوە

AM:12:55:15/10/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی مۆندیال ئینگلتەرا گۆڵبارانی لاتیڤیای کرد و ئیتاڵیاش لە ئیسرائیلی بردەوە. 
لە یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال، هەڵبژاردەی لاتیڤیا میوانداری ئینگلتەرای کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی ئینگلتەرا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، توانیشیان لە خولەکی 26 گوڵی یەکەم لە رێگای گۆردنەوە تۆماربکەن، پاش ئەوەش لە خولەکەکانی 43 و چواری کاتی زیادکراو هاری کەین دوو گۆڵی تری بۆ هەڵبژاردەی سێ شێرەکە تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی تۆخێڵ باشتر بینران، لە خولەکی 58 تۆنیسڤێس بەهەڵە گۆڵی چوارەمی  لەخۆیان تۆمارکرد، لە خولەکی 86یش ئیزێ، سێ شێرەکەی کرد بە خاوەنی گۆڵی پێنجەم و سەرەنجام یارییەکەش بە پێنج گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش ئینگلتەرا، خاڵەکانیان لە شەش یاریدا گەیاند بە 18 خاڵ و لە یەکەمی کۆمەڵەکەیان دێن و سەرکەوتنیان بۆ مۆندیال مسۆگەر کرد.


لە یارییەکی  تریشدا و لە کۆمەڵەی نۆیەم، ئیتاڵیا بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئیسرائیل هێنا و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 15 خاڵ، لە پلەی دووەم دێت پاش نەرویجی یەکەم بە 18 خاڵ.