AM:12:38:15/10/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی مۆندیال پۆرتوگال بە دوو گۆڵ لەگەڵ هەنگاریا یەکسان بوو، ئینگلتەراش لە لاتیڤیای بردەوە.
لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشت بە مۆندیال، پورتوگال لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەنگاریای کرد.
لە تایمی یەکەم، هەنگاریا هەر لە سەرەتاوە و لە خولەکی نۆ گۆڵێکی لە رێگای ئەتیلا سزالای تۆمارکرد، پاشان کوڕانی خاوەن یاریگا گەڕانەوە نێو کەشی یاریگا و توانیان لە خولەکی 22 لەرێگای کریستیانۆ رۆناڵدۆوە ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، پێش کۆتایی تایمەکەش لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو رۆناڵدۆ دووەم گۆڵی خۆی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، یارییەکە هێرشی دوولایەنەی تێدا بینرا، کوڕانی هەنگەریا هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان دا، توانیشیان سەرکەوتوو بن و لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراو سۆبۆسلای گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش، پۆرتوگال خاڵەکانی بوون بە 10 خاڵ و لە پلەی یەکەم مایەوە، هەنگاریاش پێنج خاڵی هەیە لە پلەی دووەم.
لە یارییەکی تریشدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە پێنج گۆڵی بێوەڵام شکستی بە لاتیڤیا هێنا و 18یەمین خاڵی لە شەش یاریدا مسۆگەرکرد.