پێکانەکانی ئۆلمۆ کارەستبارن

PM:11:04:14/10/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆلمۆ بەهۆی زۆری پێکانەکانی و دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان ناوی لێنراوە پیاوی شوشەیی.

دانی ئۆلمۆ کە تەنها وەرز و نیوێکە لە ریزەکانی بەرشەلۆنە یاری دەکات تووشی چەندین پێکانی جۆراوجۆر بووە، لەدواین جاریشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکان بووەتەوە و نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، ئەمەش وایکردووە ناوی لێ بنرێت پیاوی شوشەیی.

لە ماوەی پێنج وەرزی رابردوودا ئۆلمۆ تووشی زنجیرەیەک برینداربوونی ماسولکەیی بووە، لە دڕانی ڕیشاڵی ماسولکەکانییەوە تا کێشەی بەستەرەکانی ئەژنۆی و تەنانەت نەشتەرگەری شانەکانی، ئەم پێکانە یەک لە دوای یەکانەش رێگریان لێیکردووە کە وەرزێکی تەواو بەبێ کێشە تێبەپەڕێنێت و بگاتە باشترین فۆڕمی تۆپی پێی خۆی.

ئەوەی جێگای سەرنجە، وەرزی ڕابردوو لەگەڵ بەرشەلۆنە باشترین ساڵی دانی ئۆلمۆ بوو لە ماوەی پێنج ساڵدا لە رووی پێکانەوە؛ بەڵام لە هەمان وەرزدا دانی لە کۆی 67 یاری یانەکە و بەشداری لە 17 یاریدا نەکرد، کە دەکاتە نزیکەی لە سەدا 25ی یارییەکان، واتا لە هەر چوار یارییەک، یارییەکیان بەشداری نەکردووە.

بەگشتی لە ماوەی چوار وەرز و نیودا هێرشبەرە 27 ساڵانەکە، 11 جار پێکان بووە و بە گشتی 377 ڕۆژ لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، لە ئێستاشدا یاریکردنی لە کلاسیکۆی بەرامبەر ریاڵ مەدرید روون نییە سەرەڕای پێویستی زۆری بەرشەلۆنە بە یاریزانە ئیسپانییەکە.