پلانی نەیمار چییە بۆ جامی جیهانی؟

PM:05:46:14/10/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر چوونی نەیمار بۆ ئیتاڵیا بە کراوەی ماوەتەوە و یاریزانەکەش دەیەوێت لەو رێگەیەوە بگاتە مۆندیال.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی فابریزۆ رۆمانۆ، لە هاوینی رابردوودا نەیمار دا سیلڤا لەلایەن پینی زەهاوی بەڕێوبەری کارەکانییەوە پێشنیار کرا تا پەیوەندی بە یانەکانی ناپۆلی یاخود ئینتەر میلانەوە بکات، بەڵام بەهۆی پێکانی یاریزانەکە و ئامادەنەبوونی لە رووی جەستەییەوە ئەو گرێبەستە رووینەدا.

گەورەکانی ئیتاڵیا بەدواداچوونیان بۆ دۆخی یاریزانەکە و شێوازی یاریکردنیشی کرد بەڵام لە کۆتایدا بەهۆی پێکانەکانییەوە دەستبەجێ لە گواستنەوەی کشانەوە و گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ نەکرد.

لە ئێستاشدا رۆمانۆ دووبارە باسی لەوەکردووە، پەیوەندی زەهاوی و یانەکانی ئیتاڵیا هێشتا لە لوتکەدایە، ئەمەش وایکردووە ئەگەری گواستنەوەی نەیمار لە مێرکاتۆی زستانە بە کراوەی بمێنێتەوە چونکە یاریزانەکە دەتوانێت لە مانگی یەک لەگەڵ یانەکانی تر گفتوگۆ بکات بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەی لە 31ی مانگی 12ی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت.

ئەستێرە بەڕازیلییە 33 ساڵانەکە، بڕیاریداوە لە چەند مانگی داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ باشترین ئاستی خۆی، چونکە یەک ئامانجی دیاریکراوی لەبەرچاوە، ئەویش بانگهێشتکردنیەتی لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتیەوە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026، کە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.