هۆفینهایم دەیەوێت بە گرێبەستێکی ئازاد ئالابا بگوازێتەوە

PM:04:48:14/10/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هۆفینهایم دەیەوێت بە گرێبەستێکی ئازاد ئالابا بگوازێتەوە و یاریزانەکەش لاری نییە لە گەڕانەوە بۆ خولی ئەڵمانیا.

داڤید ئالابای نەمساوی لە ساڵی 2021ەوە پەیوەندی کردووە بە ریاڵ مەدریدەوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە لە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتاییدێت و ئەو یانەیەش بە هیچ شێوەیەک نیازی نوێکردنەوەی نییە.

رۆژنامەی بێڵد ئاشکرایکردووە، یانەی هۆفینهایمی ئینگلیزی چووە ریزی ئەو یانانەی کە گرنگی بە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە نەمساویەکە دەدەن.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە کە پلانی یانە ئەڵمانیەکە بەشێوەیەکە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بە گرێبەستێکی ئازاد و بۆ ماوەی دوو وەرز داڤید ئالابا بگوازنەوە ریزەکانی یانەکەیان.

بێڵد نوسیویەتی، ئەگەری زۆرە ئەم گرێبەستە روبدات چونکە یانەی شاهانەش خواستی ئەوەی هەیە رزگاری ببێت لەو یاریزانە بەهۆی ئەوەی مووچەیەکی زۆری هەیە و بەردەوامیش پێکانی هەیە، جگە لەوەش ئالابا لاری نابێت لە گەڕانەوە بۆ خولی ئەڵمانیا.

خ . ک