بایرن میونشن پلانی گواستنەوەی برونۆ فێرناندێز دادەڕێژێت

PM:04:07:14/10/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن پلانی گواستنەوەی برونۆ فێرناندێز دادەڕێژێت و چاوەڕێی بڕیاری ئەو یاریزانە دەکات.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردەوە، مانەوەی برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی پۆرتوگالی لە یانەی مانچستەر یونایتد مسۆگەر نییە و لە ئێستاشدا چەندین یانەی ئەوروپا و سعودیەکانیش چاودێری دەکەن.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان کردووەتە ئامانج و پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە هاوینی 2026دا پەلکێشی بکەن.

دوپاتیکردووەتەوە کە یانە ئەڵمانیەکە لە ئێستادا چاوەڕێی دوایین بڕیاری برونۆ فێرناندێز دەکات و ئەگەری نیازی جێهێشتنی شەیتانە سوورەکانی هەبێت ئەوا ئۆفەرێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی یانە ئینگلیزیەکە دەکەن.

رونیشیکردووەتەوە، ڤینسینت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن دڵنیایە لەوەی کە ئەستێرە پۆرتوگالیەکە سوودێکی زۆری دەبێت بۆیان و یارمەتیەکی زۆری هێڵی هێرشبردنیش دەدات.

برونۆ تا ئێستا 298 یاریی بە درێسی مانچستەر یونایتدەوە ئەنجامداوە و 100 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و 86 ئەسیستی هەیە، دوو نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک