یاریی دۆستانە.. بەرازیل بە ژاپۆن دۆڕا

PM:03:31:14/10/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکی دۆستانەدا بەرازیل بە ژاپۆن دۆڕا کە ئەوەش یەکەم شکستی ئەنچیلۆتیە لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە.

لە درێژەی یارییە دۆستانەکانی نێودەوڵەتیدا، هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن یارییکرد.

تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی بەرازیل کۆتاییهات، گۆڵەکانیش پاولۆ هینریکی و گابرێل مارتینێلی لە خولەکەکانی 26 و 32 تۆماریانکرد.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی ژاپۆن ریمۆنتادایان کرد و سێ گۆڵیان تۆمارکرد لە رێگەی مینامینۆ و ناکامورا و ئۆیدا، سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرازیل بردەوە.

خ . ک