ریاڵ مەدرید پێکهاتەکەی بەهێزتر دەکات

PM:03:25:14/10/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید چەندین گۆڕانکاری نوێ ئەنجامدەدات لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.

پێگەی فیچاجێس لە راپۆرتێکدا باسی لە پێنج پلانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کردووە بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ساڵی داهاتوو لە پێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەی تا چەندین ساڵیتر.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، یانەی شاهانە چاوەڕێی ئۆفەرێکی گەورەی یەکێک لە یانەکانی پریمەر لیگ دەکات بۆ فرۆشتنی رۆدریگۆی هێرشبەری بەرازیلی چونکە ئەو یاریزانە لە پلانە سەرەکییەکانی راهێنەر جێگای نابێتەوە.

پلانی دووەمیش ئەوەیە کە یانە ئیسپانیەکە هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ مارک گێهی ئینگلیزی و بەرگریکاری یانەی کریستال پالاس.

سێیەم پلانیش دەستبەرداربوونە لە دانی سیبایۆس لە هاوینی ساڵی داهاتوودا و پلانێکی تریش رۆشتنی هەریەکە لە فێرلاند مێندی بەرگریکاری نەمساییە بەهۆی پێکانی زۆر و دابەزینی ئاستیەوە.

کۆتا پلانیش ئەوەیە کە چەند گرێبەستێکی نوێ ئیمزابکەن لەپێناو بەهێزکردنی هێڵەکانی بەرگری و ناوەڕاست بە شێوەیەک کە توانای ئەوەیان هەبێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن.

خ . ک