کام یانانە گرانترینی پریمەر لیگن؟

PM:02:55:14/10/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ گرانترین پێکهاتەی هەیە لە یانەکانی پریمەر لیگدا و مان سیتی و لیڤەرپوڵ دووەم و سێیەمین.

پێگەی ترانسفێرمارکت نوێترین ریزبەندی گرانترین پێکهاتەی یانەکانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگی بڵاوکردەوە، ئارسناڵ گرانترین پێکهاتەی هەیە لە پریمەر لیگدا بەشێوەیەک نرخەکەی یەک ملیار و 330 ملیۆن یۆرۆیە.

پێکهاتەی مانچستەر سیتی لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە و نرخەکەی یەک ملیار و 230 ملیۆن یۆرۆیە، لیڤەرپوڵ بە نرخی یەک ملیار و 120 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت.

چێڵسی پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەی گرتووە بەشێوەیەک نرخی پێکهاتەکەی یەک ملیار و 80 ملیۆن یۆرۆیە، یانەکانی تۆتنهام و مانچستەر یونایتد و نیوکاسل یونایتد لە پلەکانی پێنجەم تا حەوتەمی ریزبەندییەکەدان.

نرخی پێکهاتەی نۆتینگهام 566 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی هەشتەمی گرانترین یانەکانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگدایە.

خ . ک