بەرشەلۆنە پێکانی لیڤاندۆڤسکی لە رانیدا راگەیاند

PM:02:19:14/10/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە پێکانی لیڤاندۆڤسکی لە رانیدا راگەیاند و چوار تا شەش هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، رۆبێرت لیڤاندۆڤکسی هێرشبەری یانەکەیان لە کاتی یاریی هەڵبژاردەکەیدا تووشی پێکانبووە.

یانە کەتەلۆنیەکە ئاماژەی بەوەداوە کە پێکانەکەی لیڤاندۆڤسکی لە ماسولکەکانی رانی چەپیدایە و کاتی گەڕانەوەشی پەیوەستە بە زوو یان دڕەنگ چاکبونەوەی ئەو یاریزانە لە پێکانەکەی.

هەرچەندە یانەی بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی دیاری نەکردووە بەڵام بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت، هێرشبەرە پۆڵەندیەکە نزیکەی چوار تا شەش هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و بەوەش بەشداری کلاسیکۆ ناکات.

لیڤاندۆڤسکی هەشتەم یاریزانی بەرشەلۆنەیە کە لەم کاتەدا پێکانی هەبێت لەدوای هەریەکە لە لامین یاماڵ و رافینیا و گاڤی و فێرمین لۆپێز و تێر شتیگن و ئۆلمۆ و خوان گارسیا.

خ . ک