PM:01:35:14/10/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە ملکەچی لامین یاماڵ بووە و
سەرجەم داواکارییەکانی ئەو یاریزانەی جێبەجێ کردووە
رۆمان مۆلینا کە رۆژنامەنوسێکی ئیسپانیە
باس لە باڵادەستی لامین یاماڵ دەکات لە یانەی بەرشەلۆنە کە ئەوەش ژووری جلگۆڕینی یانەکەی
نیگەران کردووە و پێیانوایە باوکی ئەو یاریزانە کاریگەری زۆری لەسەر یانەکەیان
دروستکردووە.
مونیر نەسراوی باوکی لامین یاماڵ هۆکاری
یەکەمی ئەوەیە کە کوڕەکەی ببێتە باڵادەستی یەکەم لەنێو یانە کەتەلۆنیەکە بە
شێوەیەک بەرپرسانی بەرشەلۆنە لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە سەرجەم
داواکارییەکانیان جێبەجێ کردووە
باوکی ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە گرنگی پێدانی
یانەکانی مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمانی قۆستووەتەوە تا بەکاریبهێنێت بۆ
زیادکردنی داواکارییەکانی خۆی و کوڕەکەی لە یانەی بەرشەلۆنە
یەکێک لە داواکاریە قورسەکانی باوکی لامین
یاماڵ لە یانەی بەرشەلۆنە ئەوە بووە کە دەبێت وا لە سەرجەم رۆژنامەکان بکەن بۆ
خەڵاتی باڵۆن دۆر پشتگیری یاماڵ بکەن نەک رافینیای ئەستێرەی بەرازیلی، ئەوەش
لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکەوە جێبەجێ کرا و تەنانەت کارێکی وایانکرد کە یەکێتی تۆپی
پێی ئیسپانیاش پشتگیری ئەو یاریزانە بکەن لە هەموو وتارەکانیاندا
یەکێکیتر لە داواکارییەکانی باوکی لامین
یاماڵ کە لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە جێبەجێکراوە دابینکردنی فڕۆکەیەکی تایبەت بووە
بۆ کوڕەکەی کە ئەوەش لەنێو گرێبەستە نوێیەکەی نێوانیاندا هەیە بەڵام ئەوە بووەتە
هۆی نیگەرانی یاریزانانی بەرشەلۆنە چونکە لادانە لە فەلسەفەی بەرشەلۆنە کە هەمیشە
پێکەوەبوون و جیاوازی نەکردن لە پێشینەی کارەکانیان بووە