پاریس گواستنەوەی کۆنێی کردووەتە ئامانج

PM:12:37:14/10/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس گواستنەوەی کۆنێی کردووەتە ئامانج و ئامادەیە 60 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی رۆما بکات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پلانی ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا داڕشتووە.

ئەو رۆژنامەیە نوسیویەتی، بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکە لەسەر داوای لویس ئینریکی راهێنەری یانەکەیان هەوڵەکانیان بەمەبەستی گواستنەوەی مانو کۆنیی ناوەڕاستکاری یانەی رۆما دەستپێکردووە.

دوپاتیشیکردووەتەوە کە کارگێڕی پاریس سان جێرمان بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە تا پێشکەشی یانەی رۆمای بکات بەرامبەر فرۆشتنی ئەستێرە فەرەنسیەکە پێیان.

ئاس دەڵێت، کۆنێ بەهۆی ئەو ئاستەبەرزەی لەگەڵ یانەی رۆما لە خولی ئیتاڵیا پیشکەشی کردووەتە بووەتە جێگای گرنگی پێدانی چەندین یانەی ئەوروپا کە دەیانەوێت پەلکێشی بکەن.

ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی رۆما لە هاوینی 2029 کۆتاییدێت و تا ئێستاش بەشداری 53 یاریی یانەکەی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستی هەیە.

خ . ک