AM:11:47:14/10/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ ئاراوخۆ و ئۆپامیکانۆ و چوار
بەرگریکاری تری دیاریکردووە تا یەکێکیان بگوازێتەوە.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە،
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە ئێستاوە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی
بەرگریکارێک بۆ شوێنگرەوەی ئیبراهیما کۆناتێ کە ئەگەری زۆرە لە یانەکەیان بڕوات.
پێگەی کاوت ئۆفساید بڵاویکردەوە،
بەرپرسانی لیڤەرپول شەش یاریزانیان دیاریکردووە تا یەکێکیان بگوازنەوە بۆ
بەهێزکردنی هێڵی بەرگری کە بژاردەی یەکەمیان رۆناڵد ئاراوخۆی ئەستێرەی
بەرشەلۆنەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئینگلیزیەکە
ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە بکەن لە هاوینی ساڵی
داهاتوودا بەرامبەر فرۆشتنی بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە پێیان.
ئەو پێگەیە نوسیویەتی، دایۆت ئۆپامیکانۆی
فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یەکێکیترە لە بژاردەکانی بەردەم
یانە ئینگلیزیەکە کە بیگوازنەوە پێکهاتەی یانەکەیان.
رونیکردووەتەوە کە چوار بەرگریکاری تریش
لەنێو بژاردەکانی یانەی لیڤەرپوڵدان کە ئەوانیش مارک گێهی و مۆریلۆ و کاستێلۆ
لوکیبا و گاراد برانسوایتن.
خ . ک