مباپێ هەوڵی رازیکردنی کۆناتێ دەدات

AM:10:59:14/10/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید پێداگرە لەسەر گواستنەوەی کۆناتێ و مباپێش هەوڵی رازیکردنی یاریزانەکەی داوە.

پێگەی دیڤینسا سێنترال بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید پێداگرن لەسەر گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتێی بەرگریکاری فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە کە کیلیان مباپێ هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی رازیکردنی کۆناتێی هاونیشتمانی تا لە هاوینی ساڵی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات.

دەشڵێت، ئێستا کارگێڕی ریاڵ مەدرید چاوەڕێی وەڵامی بەرگریکارە فەرەنسیەکە دەکەن و ئەگەر وەڵامەکەی ئەرێنی بوو ئەوا بە دڵنیاییەوە ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکەن لەپێناو ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزابکات.

ئەو پێگەیە لە کۆتاییدا نوسیویەتی، کۆناتێ ئامادەیە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات و لە رابردووشدا چەندین ئۆفەری نوێی لیڤەرپوڵی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

خ . ک