AM:10:23:14/10/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناگلیسمان رایگەیاند بە ئاستێکی باشەوە دەرنەکەوتن
بەڵام بەدەستهێنانی سێ خاڵ زۆر گرنگ بوو.
جولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی
ئەڵمانیا دوای بردنەوەیان لە ئیرلەندای باکوور رایگەیاند، یەکێک نەبوو لە یارییە
باشەکانیان چونکە بە ئاستێکی باشەوە دەرنەکەوتن.
ناگلیسمان دەڵێت، گرنگترین شت لەو
یارییەدا بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە و بارودۆخی ئێستامانە لە ریزبەندی
کۆمەڵەکەدا، ئەستەمە لەو یاریگایەدا بتوانین ئاستێکی باش پێشکەش بکەین چونکە
تۆپەکە بەردەوام لە هەوادا بوو بەهۆی ئەوەی یاریزانانی بەرامبەر بەردەوام پشتیان
بە تۆپی بەرز دەبەست.
دەشڵێت، هاندەرانی ئیرلەندای باکوور بە شێوەیەکی
زۆر نایاب پشتگیری یاریزانەکانی خۆیان دەکرد و یاریەکەشیان لەسەر ئێمە قورستر
کردبوو، پێویست بوو لە سەرەتای تایمی دووەمدا ئەنجامەکە یەکلابکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئۆلیڤەر باومانی
گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکەیان ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و هیچ کاتێک کێشەی گۆڵپارێزیان
نەبووە، ئەم بردنەوەیەش نائومێدکەر بوو چونکە بە شێوەیەکی گشتی باش نەبوون.
خ . ک