دیشامپ.. گۆڵی دووەم توڕەی کردم

AM:09:36:14/10/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ دوپاتیکردەوە کاتێک گۆڵی دووەمیان لێ تۆمارکراوە تووڕە بووە و ناوبژیوانیش هەڵەی هەبوو.

دوای یەکسانبونیان لەگەڵ ئایسلەندا، دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا رایگەیاند، ئایسلەندا تەنها دوو لێدانیان هەبوو بۆ گۆڵ و توانیان دوو گۆڵیش تۆماربکەن کە ئەوەش قبوڵکراو نییە.

دیشامپ وتی، لە یارییەکەدا تەنها لە یەک حاڵەتدا تووڕەبووم ئەویش ئەو کاتە بوو کە گۆڵی دووەممان لی تۆمارکرا، یاریزانەکان لەو کاتەدا بێباک بوون و نەدەبوو بەو شێوەیە دەربکەون.

وتیشی، لە ئاستێکی باشدا نەبووین و دەستپێشخەریمان نەبوو بە تۆپ و بە بێ تۆپیش، لە تایمی دووەمدا فشارەکانمان زیادکرد و باشتر بووین بەلام تەنها یەک هەڵە بووە هۆکاری لەدەستدانی دوو خاڵ.

دیشامپ دەڵێت، تێناگەم ناوبژیوانی ڤار سەرقاڵی چی بوو، هەڵەیەکی گەورەیان کرد چونکە لە کاتی گۆڵی یەکەمدا کە لێمان تۆمارکرا پێویستبوو هەلە لە سوودی کۆنێی یاریزانی هەڵبژاردەکەمان ئەژمار بکات.

خ . ک