پاڵاوتنی مۆندیال.. ئەمشەو عێراق رووبەڕووی سعودیە دەبێتەوە

AM:09:06:14/10/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە پاڵاوتنی مۆندیال عێراق رووبەڕووی سعودیە دەبێتەوە و هەڵبژاردەی گەیشتوو بە مۆندیان یەکلادەکەنەوە.

یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 بەردەوامی هەیە و ئەمشەو لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەک، هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی سعودیە دەبێتەوە.

لەم یارییەدا هەڵبژاردەی عێراق پێویستی بە بردنەوەیە تا بتوانێت گەیشتن بە مۆندیالی 2026 مسۆگەر بکات، لە بەرامبەردا سعودیە بە یەکسانبوون و بردنەوەش دەگاتە ئەو پاڵەوانێتییە.

عێراق لەم یارییەدا ئەگەر یەکسانبێت یان تووشی شکست ببێت ئەوا دەچێتە قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی جیهانەوە و پێویست دوو یاریی ئەنجامبدات و لە هەردووکیاندا بردنەوە بەدەستبهێنێت لەپێناو سەرکەوتن بۆ مۆندیالی داهاتوو.

شێرەکانی رافیدەین بۆ یارییەکەی ئەمشەو لە تواناکانی زەید تەحسین بێبەش دەبێت بەهۆی ئەوەی لە یاریی رابردوودا کارتی سووری وەرگرتووە بەڵام ئەیمەن حسێن بە تەواوی ئامادەیە بۆ یارییکردن.

خ . ک