پاڵاوتنی مۆندیال.. فەرەنسا و ئایسلەندا یەکسانبوون

PM:11:56:13/10/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئایسلەندا بە دوو گۆڵ یەکسانبوون و بەلجیکا لە وێڵزی بردەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنەکانی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، فەرەنسا و ئایسلەندا رووبەرووییەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، هەرچەندە کۆنترۆڵی تۆپ لای کەڵەشێرەکان بوو بەڵام ئایسلەندا لە خولەکی 39 بە سەرکەوتوویی گۆڵی یەکەمی لە رێگەی باڵسۆن تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بەهێزی زیاتری پێوە دیاربوو، نکونکو لە خولەکی 63 و ماتێتا لە خولەکی 68 دوو گۆڵیان بۆ فەرەنسا تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان پێچەوانە کردەوە، بەڵام دوای چەند خولەکێک ئایسلەندا هاتەوە کەشی یارییەکە و گۆڵی یەکسانبوونیان لە رێگەی کریستیان کوفی تۆمارکرد، یارییەکەش بەم یەکسانبوونە کۆتایی هات.

بەم ئەنجامە فەرەنسا خاڵەکانی بۆ 10 خاڵ بەرزکردەوە و پێشەنگیی گرتووە.

لە یارییەکی دیکە و لە کۆمەڵەیەکتردا بەلجیکا بە چوار گۆڵ بەرامبەر  بە دوو گۆڵ شکستی بە وێڵز هێنا و پێشەنگیی کۆمەڵەکەی گرت.