چەند یانەیەکی گەورە ئیندریکیان دەوێت

PM:11:16:13/10/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس و چەند یانەکەی دیکە هەوڵی گواستنەوەی ئیندریک دەدەن و ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە خواستن بەڕێیبکات.

بە گوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بیر لە گواستنەوەی ئیندریکی بەڕازیلی دەکاتەوە، کە هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

 یانەی پاریس سان جێرمان ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی ئەندریک لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، ئارەزووی یانەکەش بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەرازیلییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی لە پاڵمێراس بوو، پێش ئەوەی رووبکاتە ریاڵ مەدرید.

سپۆرت دوپاتیشیکردووەتەوە، جگە لە یانە فەرەنسییەکە، یانەکانی ڕیاڵ سۆسیداد و ڤالێنسیا و ویستهام یونایتدیش ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن، ریاڵ مەدریدیش دەیەوێت بە خواستن بیدات بە یانەیەک بۆ ئەوەی کاتی یاریکردنی زۆری هەبێت.

ئیندریک تەمەنی 19 ساڵە، بە درێسی لۆس بلانکۆس بەشداریی 37 یاریی کردووە، خاوەنی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیستە، گرێبەستەکەی لە هاوینی 2035 کۆتاییدێت.