PM:10:50:06/10/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەیەوێت
رۆدری بگوازێتەوە و 150 ملیۆن یۆرۆش بۆ گرێبەستەکەی تەرخان دەکات.
رۆدری لە ساڵی 2024 بووە
براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر، وە رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بردنەوەی نازناوی پریمەر لیگ
لەگەڵ مانچستەر سیتی و هەروەها بردنەوەی یۆرۆ لەلایەن هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە.
هەر ئەم ئاستە بەرزەشی
سەرنجی یانەی ریاڵ مەدریدی بەلای خۆیدا راکێشاوە، تەنانەت سەرەڕای پێکانەکانیشی خواستی
ئەوەیان هەیە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن و بە گواستنەوەى ناوەڕاستکارە 29 ساڵانەکە
کێشەکانی هێڵی ناوەندیان چارەسەر بکەن.
پێشتر باس لەوە دەکرا
یانە ئیسپانییەکە ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی رۆدری خەرج بکات،
بەڵام سیتی ئامادەی دەستبەرداربوونی نەبوو، لە ئێستاشدا بەپێی زانیارییەکانی پێگەی
ئێکس پرێس سپۆرت، یانە شاهانەکە 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی رۆدری تەرخاندەکات و
بڕەکەی زیاد کردووە.
پێگەکە باسی
لەوەشکردووە، ریاڵ ئاگادارە گرێبەستی رۆدری لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، هەر ئەمەش
وایکردووە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نەکشێتەوە، وە کارگێڕی یانەکەش پێیانوایە
پێویستییەکی زۆریان بە ئەستێرەکە هەیە بۆ رێکخستنەوەی هێڵی ناوەندیان.