PM:07:09:06/10/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سانتیاگۆ بێرنابیۆ باشترین یاریگایە لە جیهاندا و
یاریگاکانی ئینگلتەراش پشکی شێری باشترین یاریگاکانیان بەرکەوتووە.
هەندێک یاریگا نوێنەرایەتی ناسنامەی نەتەوەیی
گەلەکەیان دەکەن، وەک سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ئیسپانیا، وێمبلی لە ئینگلتەرا و
ماراکانا لە بەرازیل، وە بەشێک لە یاریگا مۆدێرنەکان وەک شاکارێکی تەلارسازی
دەردەکەون، وەک تۆتنهام هۆتسپێر و ئەلیانز ئارێنا.
هەروەها یاریگا ئەفسانەییەکانی وەک ئۆڵدترافۆرد و
ئەنفێڵد بە تێپەڕبوونی کات شکۆ و شکۆمەندی خۆیان پاراستووە.
بەپێی دوایین ریزبەندی تۆڕی جیهانی
لێنتێدیپۆرتیڤا، سانتیاگۆ بێرنابیۆی یاریگای یانەی ریاڵ مەدرید لە ئیسپانیا، لە
پێشەنگی لیستی باشترین یاریگاکاندایە، کە پاش نۆژەنکردنەوەی گۆڕاوە بۆ ئایکۆنێکی
مۆدێرن و ناوازە، کە تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی تێدایە و سەقفێکی کشاوەی هەیە، ئەمەش
وایکردووە ببێتە، کۆشکێک کە لەگەڵ شکۆمەندی یانەی ریاڵ مەدریددا بگونجێت، کە
سەرکەوتووترین یانەیە لە مێژووی تۆپی پێدا.
لە پلەی دووەم، یاریگای
تۆتنهام هۆتسپێر دێت، کە یاریگایەکی مۆدێرنە و وەک نموونەیەک بۆ یاریگاکانی جیهان
لە داهاتوودا تەماشا دەکرێت.
هەرچی پلەی سێیەمە بە
ناوی یاریگای، وێمبڵییەوەیە کە یاریگای چێڵسییە لە ئینگلتەرا، وە یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا
پارکی تایبەت بە یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پلەی چوارەمی گرتووە، لە پلەی
پێنجەمیش یاریگای ئەلیانز ئارێنای تایبەت بە بایرن میونشنی ئەڵمانی دەبینرێت.
وە لە پلەکانی شەشەم تا
هەشتەم بە ریز، یاریگاکانی، ئازتێکای یانەی کڵەب ئەمریکای مەکسیکی، ئەنفێڵدی یانەی
لیڤەرپولی ئینگلیزی، ئۆڵترافۆردی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەبینرێن.
بەپێی ریزبەندییەکە، ماراکانا
لە بەڕازیل و سان سیرۆ لە ئیتاڵیا پلەکانی نۆیەم و 10یەمیان گرتووە.