PM:06:10:06/10/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میامی دەیانەوێت لە مێرکاتۆی داهاتوودا ریگیلۆن بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەرگری بگوازنەوە ریزەکانیان.
پاش ئەوەی ئینتەر میامی سەرکەوتووبوون لە گواستنەوەی لیۆنێل مییسی و جۆردی ئەلبا و سێرجیۆ بۆسکێت و لویس سوارێز و رۆدریگۆ دیپاوڵ لە ئێستادا یانەکە دەیانەوێت بەردەوامبن لە کڕینی یاریزانە دیارەکانی ئەوروپا.
فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە یانە ئەمرییەکە ئامانجیانە لە گواستنەوەی داهاتوودا سێرجیۆ ریگیلۆن بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە یاریزانەکەش ئارەزووی پەیوەندیکردن بە ئینتەر میامیەوە دەکات، چونکە پێی وایە لەو یانەیە دەتوانێت دووبارە تواناکانی دەربخاتەوە.
بەرگریکارەکە پاش ئەوەی لە هاوینی رابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام کۆتایی هات پەیوەندی بە هیچ تیپێکەوە نەکردووە و لە ئێستادا بێ یانەیە.
سێرجیۆ ریگیلۆن لە کاروانی یارییکردنیدا یاریی بۆ گرنگترین یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید و مانچستەر یونایتد کردووە.