ریزبەندی خولی ئیسپانیا لە ئەگەری نەبوونی ڤار

PM:05:45:06/10/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ئەگەری نەبوونی ڤاردا خاڵەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا وەک خۆی ماوەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕاپۆرتێکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوەکە ڕیزبەندی لالیگای تاوەکوو ئێستا ئاماژەپێکردووە بەڵام بەبێ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایی ڤار.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لەپێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە و هەمان خاڵی ئێستای هەیە و لەهەمان کاتدا بەرشەلۆنەش بە 19 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و هەمان ژمارەی خاڵی ئێستای هەیە.

بەڵام سەرسوڕمانەکە بەرزبوونەوەی ڕیاڵ بیتیس بوو بۆ پلەیسێیەم و لەجێگەی ڤیاریاڵ ئەمەش بەهۆی ئەو خاڵانەی کە بەهۆیدەستێوەردانەکانی ڤارەوە لەدەستیان داوە.

مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە، بیتس و ئێلچی گەورەترین سوودمەند بوون لە هەبوونی ڤار و ئەتلەتیک بلباو و ئیسپانیۆلیش بەپێچەوانەوە ئەو تەکنەلۆژییایە زەرەری لێداون.

سەرەڕای مشتومڕەکان، بەڵام لە هیچ کام لە سیناریۆکاندا پێگەیبەرشەلۆنە و یاخود ڕیال مەدرید گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و هەردوو یانەکە لەهەبوونی ڤار یاخود نەبوونی هەمان ژمارەی خاڵیان کۆکردووەتەوە.