PM:05:22:06/10/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فێرمین و رافینیا و یاماڵ بۆ یاریی جیرۆنا دەگەرێنەوە و خوان گارسیاش لە کلاسیکۆ ئامادەدەبێت.
پاش ئەوەی یاریزانە کاریگەرەکانی بەرشەلۆنە تووشی پێکانبوون ئەنجامەکانی یانەکە وەک پێویست نییە و بەجۆرێک لە دوو یاریی بەرامبەر پاریس سان جێرمان و سیڤیە تووشی شکست هاتوون.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە تیمی پزیشکی یانەکە بە چڕی کاردەکەن بۆئەوەی سەرجەم یاریزانە پێکراوەکان ئامادەبکەنەوە بۆ یارییکردن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە هەریەکە لە لامین یاماڵ و رافینیا و فێرمین لۆپێز بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ یاریی جیرۆنا لە 18ی ئەم مانگەدا دەگەرێنەوە یاریگاکان.
لەلایەکیترەوە سپۆرت ئەوەی ئاشکراکردووە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە خوان گارسیای گۆڵپارێز بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادەدەبێت کە وابڕیارە لە 26ی ئەم مانگەدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی یەکتری ببنەوە.