PM:04:53:06/10/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن ماینانیان لە میلان وەک جێگرەوەی نۆیەر دیاریکردووە و ئامادەن لە هاوینی داهاتوو ئۆفەری پێشکەش بکەن.
پاش ئەوەی تەمەنی مانیۆل نۆیەر بووە بە 39 ساڵ بەرپرسانی بایرن میونشن لە ئێستاوە بیر لەوەدەکەنەوە جێگرەوەی ئەو گۆڵپارێزە دیاریی بکەن و لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەکانیان.
پێگەی تیم تۆک بڵاوییکردووەتەوە یانە باڤارییەکە ماک ماینانیان لە ئەیسی میلان دیارییکردووە وەک جێگرەوەی نۆیەر.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بایرن ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ئەو یاریزانە بکەن.
گرێبەستی ماینان لەگەڵ رۆسۆنێری لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئەگەر ماوەکەی درێژ نەکاتەوە، ئەوا بایرن میونشن دەتوانن لە هاوینی داهاتوودا بەشێوەی خۆڕای بیگوازێتەوە ریزەکانی.
ئەستێرە فەرەنسییەکە بەدرێسی یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 170 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 64 یاریدا گۆڵەکەی بەخاوێنی بهێڵێتەوە.