برونۆ بێهیوا بووە لە باشبوونی مانچستەر یونایتد

PM:04:33:06/10/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

برونۆ بێهیوا بووە لە باشبوونی بارودۆخی مانچستەر یونایتد و سعودییەکانیش بەردەوام چاودێری دەکەن.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، سعودییەکان بەردەوام چاودێری برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدیان کردووە بەڵام ئەو یاریزانە رۆیشتنی لە شەیتانە سوورەکان رەتکردووەتەوە.

پێگەی مانچستەر ئیڤنینگ ئاشكرایکردووە، ئەستێرە پۆرتوگالیەکە لە ئێستادا بە تەواوی بێهیوا بووە لە باشبوونی یانەکەی چ لەڕووی ئەنجام یان ئاست و یاریی جوانەوە بێت.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، برونۆ بیر لەوە دەکاتەوە بە خێرایی ریزەکانی شەیتانە سوورەکان جێبهێڵێت بەهۆی ئەوەی دڵنیایە کە ناتوانێت خەونەکانی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدیبهێنێت.

دەشڵێت، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە پلانیان بە جۆرێکە کە ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە بکەن تا وەرزی داهاتوو درێسی یەکێک لە یانەکانی نەسر یان هیلال بپۆشێت.

لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، داهاتووی برونۆ پەیوەستە بە هەڵوێستی بەرپرسانی مانچستەر یونایتد کە گرنگی بەو ئۆفەرانە دەدەن کە پێشکەشیان دەکرێت یان پشتگوێیان دەخەن لە کاتێکدا نرخی ئەو یاریزانە لە بازاڕی گواستنەوەدا 50 ملیۆن یۆرۆیە.

خ . ک