لیڤەرپوڵ محەمەد سەڵاح دەفرۆشێت و جێگرەوەشی دیاریکردووە

PM:04:08:06/10/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ لە هاوینی 2026 دەستبەرداری محەمەد سەڵاح دەبێت و سێ ئەستێرەش پاڵێوراون بۆ شوێنەکەی.

پێگەی تیم تۆڵک بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە هەنگاوێکی چاوەروان نەکراودا پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەکەیان بفرۆشن.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، کارگێڕی لیڤەرپوڵ خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو ئۆفەرانە دەکەن کە لە داهاتوودا پێشکەشیان دەکریت بۆ فرۆشتنی ئەستێرە میسریەکە بەتایبەت ئۆفەری یانە سعودییەکان.

دوپاتیکردووەتەوە، هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارەی یانە ئینگلیزیەکە بۆ دابەزینی ئاستی محەمەد سەڵاح دەگەڕێتەوە لەم وەرزەدا و نایانەوێت لە هاوینی ساڵی 2027 بێبەرامبەر لە یانەکەیان بڕوات.

ئاشكراشیکردووە، لە ئێستادا سێ ناو لەسەر مێزی گفتوگۆی یانەی لیڤەرپوڵدایە تا یەکێکیان بگوازنەوە بۆ شوێنی یاریزانە میسریەکە کە ئەوانیش مایکل ئۆلیسێ و دیزێری دۆوی و برادلی بارکۆلان.

محەمەد سەڵاح لە 2017ەوە یاریی بۆ لیڤەرپوڵ دەکات و 248 گۆڵ و 116 ئەسیستی هەیە لە 411 یاریی بۆ ئەو یانەیە، نۆ نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە کە نازناوێکیان چامپیۆنز لیگە.

خ . ک