PM:03:14:06/10/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لامین یاماڵ لە پێشەنگی گرانترین یاریزانەکانی جیهاندایە و هالاند و مباپێ دووەمن و ڤینیسیۆس دابەزی بۆ پلەی سێیەم.
پێگەی ترانسفێرمارکت نوێترین ریزبەندی
گرانترین یاریزانانی تۆپی پێی لەسەر ئاستی جیهان بڵاوکردەوە، لامین یاماڵی
ئەستێرەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پێشەنگی گرانترینەکاندایە بە نرخی
200 ملیۆن یۆرۆ.
کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند و جوود
بێلینگهام نرخەکەیان 180 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدان، نرخی
ڤینیسیۆس جۆنیۆر 50 ملیۆن یۆرۆ کەمیکردووە و لە ئێستادا لەگەڵ ساکا بە 150 ملیۆن
یۆرۆ لە پلەی سێیەمدان.
پێدری و جەمال موسیالا و فلۆریان فێرتز
نرخەکەیان 140 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی چوارەمدان، فریدریکۆ ڤالڤێردی لە پلەی
پێنجەمی ریزبەندییەکەدایە و پالمەر و دیکلان رایس و ئیزاک لە پلەی شەشەمدان.
رۆدری ئەستێرەی مانچستەر سیتی بە نرخی 110
ملیۆن یۆرۆ لە پلەی حەوتەمی گرانترین یاریزانانی جیهاندایە.
خ . ک