PM:02:45:06/10/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
وێستهام ئارەزویی گواستنەوەی ئیندریک دەکات بەشێوەی
خواستن و ئامادەن لە گواستنەوەی زستانەدا ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکەن.
پاش ئەوەی هەشت هەفتەی خولی ئیسپانیا تێپەڕیوە بەڵام
تاوەکوو ئێستا چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر دەرفەتی یارییکردنی بە ئیندریک نەداوە، ئەمەش
بووەتە هۆکاری ئەوەی مشتومڕ لەسەر داهاتووی ئەو هێرشبەرە دروست ببێت.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە وێستهام ئامادەن لە
گواستنەوەی زستانەدا بەشێوەی خواستن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانە ئینگلیزییەکە
ئامادەیە مووچەی تەواوی ساڵەکەی یاریزانەکە بدات و لەهەمان کاتدا پاش کۆتایی هاتنی
وەرزەکە بیگەرێنێتەوە ریاڵ مەدرید.
ئەرکی وێستهام لە گواستنەوەی ئیندریک ئاسان نابێت، چونکە
هەریەکە لە یانەکانی ڤالەنسیا و ریاڵ سۆسیدادیش ئامادەن بەهەمان شێوە ئەو یاریزانە
بگوازنەوە ریزەکانیان.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 37
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.